لاحول ولاقوة الابالله
*وینه‌ى ئافره‌تیک که قورئانی پیروزى به سوک ته‌ماشا کردوه وفریی داوه!!!
* عکس زنی که گویا به قرآن بی احترامی کرده است!!!
ئه‌ی ڕه‌قیب
ئه‌ی ڕه‌قیب هه‌ر ماوه قه‌ومی کوردزمان
نایشکێنێ دانه‌ی تۆپی زه‌مان
قه‌ومی کورد هه‌ستایه سه‌ر پێ وه‌ک دلێر
تا به‌خوێن نه‌خشی بکا تاجی ژیان
که‌س نه‌ڵێ کورد مردووه کورد زیندووه
زیندووه قه‌ت نانه‌وێ ئاڵاکه‌مان
ئێمه ڕۆڵه‌ی میدیا و که‌یخوسره‌وین
دینمان، ئایینمان، هه‌ر نیشتمان
ئێمه ڕۆڵه‌ی ڕه‌نگی سوور و شۆڕشین
سه‌یری که خوێناوییه ڕابردوومان
لاوی کورد هه‌ستایه سه‌رپێ وه‌ک دلێر
تا به خوێن نه‌خشی بکا تاجی ژیان
لاوی کورد حازر و ئاماده‌یه
گیانفیدایه، گیانفیدا، هه‌ر گیانفیدا
ـ دڵدار ـ
عیشق و ئازادی
ئه‌گه‌رچی شه‌و دره‌نگه ساقی بۆم تێکه که‌مێکی تر
که‌وا ئه‌مشه‌و سه‌ری هه‌ڵدا له ناخمدا خه‌مێکی تر
له باده ئه‌م ژه‌مه تێر که منی تینووی جگه‌ر سووتاو
به چی دیاره که ده‌یبینم شه‌وێکی تر، ژه‌مێکی تر!
ئه‌وه‌نده ده‌رده‌دار و بێ په‌رستارم که پێم وایه:
له سه‌ر کێکی ته‌مه‌ن هه‌ڵناکرێ تازه شه‌مێکی تر
گه‌لێکم ڕۆژگاری تاڵ و شیرن ڕابوارد، ئاخۆ
مه‌رگ مه‌ودا ده‌دا دیسان ببینم سه‌رده‌مێکی تر!
گه‌یشتمه سه‌ر ترۆپکی ئاره‌زوو ڕۆژێ، که‌چی ڕوانیم:
له پێشمدایه زه‌رد و ماه و سه‌خت و ئه‌سته‌مێکی تر
هه‌تا چارشێو به سه‌ر تۆوه ده‌بینم نازه‌نینی کورد
به سه‌ر بیبیلـهکهی چاوی منا ده‌کشێ ته‌مێکی تر
نه‌ما (خانی) هه‌تا چیرۆکی عیشقی ئێمه داڕێژێ
ده‌نا هێشتا له کوردستان ده‌ژین (زین و مهم)ێکی تر
په‌پووله‌ی خۆشه‌ویستیی من له شوێنێ ناگرێ ئارام
ده‌نیشێ و باڵی ده‌بزێوێ له سه‌ر سینه و مه‌مێکی تر
هه‌زار هێنده په‌رێشان و سیاچاره بژیم هێشتا
له نێو دڵدا هه‌مه ئاواتی خاڵ و په‌رچه‌مێکی تر
هه‌تاکوو دواپشوو ڕێبواری ڕێگای عیشق و ئازادیم
ئه‌گه‌ر بێجگه له ناکامییش نه‌بینم به‌رهه‌مێکی تر
که فرمێسکم له سه‌ر ڕۆخساری کیژی دڵشکاو بینی
گوتم: یاخوا له‌سه‌ر سوورگوڵ نه‌بینم شه‌ونمێکی تر
شهویکی چاوه‌نواڕت بووم، نه‌هاتی گیانه‌که‌م، ویستت
منی دڵناسکی شاعیر بگێڕم ماته‌مێکی تر
(خدر) نیم بۆ ته‌مه‌ن شێت بم به کانیی ژینێدا نووسێم
ئه‌ونده‌م ژین ده‌وێ تا ده‌م ده‌نێمه نێو ده‌مێکی تر
به تۆ چاره‌ی چلـۆن ده‌کرێ ده‌روونی پڕ له ناسۆرم
خه‌ساری بۆ ده‌که‌ی دوکتۆری زانا مه‌رهه‌مێکی تر
به‌هار و گوڵ، کچ و مانگه‌شه‌و و، شیعری ته‌ڕ و باده
له‌وه‌ی زیاتر جه‌نابی شێخ گه‌ره‌کته عاله‌مێکی تر؟
مامۆستا هێمن