گۆرانی
هه‌موو رۆژێک دیته ئه‌و شوێنه. ئارام و له سه‌ره‌خۆ بارگه‌وبنه ده‌کاته‌وه. سه‌ره‌تا جانتاکه‌ی داده‌نێ، ئه‌وسا په‌رداخیک ده‌ردێنێ و له به‌ر ده‌م خۆی ته‌نها چه‌ند بستێک له‌ولاتره‌وه دایده‌نێ. دوای ئه‌وه‌ی که جل و به‌رگه‌که‌ی بۆ دواجار به سه‌ر ده‌کاته‌وه، سازه‌که‌ی به ده‌سته‌وه ده‌گرێ. هه‌وا سارده. ئه‌وه‌نده سارده که کۆتره‌کان به زه‌حمه‌ت له سه‌ر شه‌قام و شۆسته‌کان هه‌لده‌فڕن. ته‌مه‌نی له په‌نجادایه و بنه‌ردێنێکی سپی به سه‌ر روخساریه‌وه‌یه. دوای ئه‌وه‌ی هه‌ندێک له ده‌وروبه‌ری خۆی و له‌و خه‌ڵکه ده‌روانێ که به په‌له دێن و ده‌چن، په‌نچه به سه‌ر ژێیه‌کاندا دێنێ. له‌و هه‌وا سارده‌دا نۆته‌کان وه‌ک کۆتره‌کان به زه‌حمه‌ت هه‌ڵده‌فڕن. به‌ڵام ئه‌و هه‌ر ده‌ژه‌نێ و ئه‌وجار ئیتر سه‌یری که‌س ناکات. ئاهه‌نگه‌کانی ئارامن. به سه‌ر کاته‌کانه‌وه تا دره‌نگان دێن و ده‌چن.
جاران که گۆرانیشی ده‌گوت په‌رداخه‌که پڕ ده‌بوو، به‌ڵام ئێستا ته‌نیا مۆسیقا ده‌ژه‌نێ. له‌وکاته‌وه هاوسه‌ره‌که‌ی مردووه گۆرانی ناڵێ. ده‌نگی بۆ گۆرانی ده‌رنایه‌ت. بۆخۆی ده‌ڵێ: " گه‌رو زووتر له په‌نجه‌کان ده‌مرێ".
ئێستا نه ته‌نیا په‌رداخه‌که پڕ نابێ، به‌ڵکو بۆ ئه‌و هێنده پاره‌یه‌ش ده‌بێ ماوه‌یه‌کی درێژتر بژه‌نێ. ده‌ژه‌نێ و بیر له په‌رداخ و خه‌ڵک و جاران ده‌کاته‌وه. ره‌نگه بیر له ته‌نیایی خۆیشی له ژوورێکی شه‌وانه‌دا.
له ناوه‌ڕاستی ژه‌ندنه‌که‌یدا ده‌ست به نایلۆنێکی ناو گیرفانی دا ده‌کا و مشتێک گه‌نم بۆ ئه‌و کۆترانه رۆ ده‌کا که به ده‌وروبه‌ریه‌وه له هات و چۆدان. کۆتره‌کان تیک ده‌ورووکێن. شان له شانی یه‌کتر ده‌کوتن. پاش ماوه‌یه‌کی سه‌ر هه‌ڵدبڕنه‌وه، به‌ڵام پیره‌مێرده‌که خه‌ریکی ژه‌نینه. چاوی له کۆتره‌کان نیه.
دانه‌یه‌ک له کۆتره‌کان هه‌موو رۆژێک له‌ولاوه له سه‌ر تێلی ده‌وری سه‌کۆیه‌ک هه‌ڵده‌نیشێ و سه‌یری ئه‌و دیمه‌نه ده‌کا. ئه‌و کۆتره قه‌ت به‌ره‌و مشته گه‌نمه‌که هه‌ڵنه‌فڕی. له‌و سه‌رمایه‌دا هه‌ڵده‌کورماو سه‌یری پیره‌مێردی مۆسیقا ژه‌نی ده‌کرد. له‌وێ ده‌مایه‌وه تا پیره‌مێرده‌که ده‌رۆیشت. دواتر به‌ره‌و قاتی هه‌ره سه‌ره‌وه‌ی ئاپارتمانه‌که‌ی به‌رامبه‌ری هه‌ڵده‌فڕی.
سه‌رئه‌نجام رۆژێک پیره‌میرده‌که کۆتره‌که‌ی بینی. له‌و رۆژه‌وه ئه‌و کۆتره‌ی بینی، ته‌زوویه‌ک به جه‌سته‌یدا گه‌ڕا. ئیستا ئیتر به دڵگه‌رمیه‌کی سه‌یره‌وه سازه‌که‌ی لێده‌دا. لێی ده‌دا و به‌رده‌وام به بزه‌وه له کۆتره‌که‌ی ده‌ڕوانی. مانگ هات و رۆیشت، ببوونه دوو هاوڕێی گیانی به گیانی. رۆژێکیان پیره‌مێرده‌که نه‌خۆش که‌وت و نه‌هات. بۆ چه‌ند رۆژی دواتریش هه‌ر نه‌هات. کۆتره‌که هه‌موو رۆژێک له‌و کاته‌دا ده‌چووه سه‌ر تێلی ده‌وری سه‌ر سه‌کۆکه هه‌ڵده‌نیشت و چاوه‌رێی پیره‌مێرده‌که‌ی ده‌کرد. سه‌رئه‌نجام پیره‌مێرده‌که هه‌رچۆنێک بوو هه‌ستاو به‌ره‌و شوێنی هه‌موو رۆژه‌ی چووه‌وه. تا توانی به په‌له رۆیشت. له دوورره‌وه کۆتره‌که‌ی بیبی. بزه‌یه‌ک نیشته سه‌ر لێوی. چووه‌وه شوێنی خۆی. به بێ ئه‌وه‌ی جانتا بکاته‌وه و په‌رداخه‌که دابنێ، ده‌ستی کرد به ژه‌نین. ئه‌وسا بۆ یه‌که‌م جار دوای مه‌رگێکی کت‌وپڕ ده‌نگی هه‌ڵبڕی و گۆرانی چڕی:" ته‌نیا له به‌ر تۆ ئه‌ی کۆتره‌که‌م...!"
فه‌رۆخ نێعمه‌تپور
منبع:پنجره