X
تبلیغات
رایتل
kurdistan
  
 
 
آرشیو
 
سه‌شنبه 31 خرداد‌ماه سال 1384

عیشق و ئازادی

 


ئه‌گه‌رچی شه‌و دره‌نگه‌ ساقی بۆم تێکه‌ که‌مێکی تر
که‌وا ئه‌مشه‌و سه‌ری هه‌ڵدا له‌ ناخمدا خه‌مێکی تر

له‌ باده‌ ئه‌م ژه‌مه‌ تێر که‌ منی تینووی جگه‌ر سووتاو
به‌ چی دیاره‌ که‌ ده‌یبینم شه‌وێکی تر، ژه‌مێکی تر!

ئه‌وه‌نده‌ ده‌رده‌دار و بێ په‌رستارم که‌ پێم وایه:
له‌ سه‌ر کێکی ته‌مه‌ن هه‌ڵناکرێ تازه‌ شه‌مێکی تر

گه‌لێکم
ڕۆژگاری تاڵ و شیرن ڕابوارد، ئاخۆ
مه‌رگ مه‌ودا ده‌دا دیسان ببینم سه‌رده‌مێکی تر!

گه‌یشتمه‌ سه‌ر ترۆپکی ئاره‌زوو
ڕۆژێ، که‌چی ڕوانیم:
له‌ پێشمدایه‌ زه‌رد و ماه و سه‌خت و ئه‌سته‌مێکی تر

هه‌تا چارشێو به‌ سه‌ر تۆوه‌ ده‌بینم نازه‌نینی کورد
به‌ سه‌ر بیبیلـه‌که‌ی چاوی منا ده‌کشێ ته‌مێکی تر

نه‌ما
(خانی) هه‌تا چیرۆکی عیشقی ئێمه‌ داڕێژێ
ده‌نا هێشتا له‌ کوردستان ده‌ژین
(زین و مه‌م)ێکی تر

په‌پووله‌ی خۆشه‌ویستیی من له‌ شوێنێ ناگرێ ئارام
ده‌نیشێ و باڵی ده‌بزێوێ له‌ سه‌ر سینه‌ و مه‌مێکی تر

هه‌زار هێنده‌ په‌رێشان و سیاچاره‌ بژیم هێشتا
له‌ نێو دڵدا هه‌مه‌ ئاواتی خاڵ و په‌رچه‌مێکی تر

هه‌تاکوو دو
اپشوو ڕێبواری ڕێگای عیشق و ئازادیم
ئه‌گه‌ر بێجگه‌ له‌ ناکامییش نه‌بینم به‌رهه‌مێکی تر

که‌ فرمێسکم له‌ سه‌ر
ڕۆخساری کیژی دڵشکاو بینی
گوتم: یاخوا
له‌سه‌ر سوورگوڵ نه‌بینم شه‌ونمێکی تر

شه‌ویکی چاوه‌نواڕت بووم، نه‌هاتی گیانه‌که‌م، ویستت
منی دڵناسکی شاعیر بگێڕم ماته‌مێکی تر

(خدر) نیم بۆ ته‌مه‌ن شێت بم به‌ کانیی ژینێدا نووسێم
ئه‌ونده‌م ژین ده‌وێ تا ده‌م ده‌نێمه‌ نێو ده‌مێکی تر

به‌ تۆ چاره‌ی چلـۆن ده‌کرێ ده‌روونی پڕ له‌ ناسۆرم
خه‌ساری بۆ ده‌که‌ی دوکتۆری زانا مه‌رهه‌مێکی تر

به‌هار و گوڵ، کچ و مانگه‌شه‌و و، شیعری ته‌ڕ و باده‌
له‌وه‌ی زیاتر جه‌نابی شێخ گه‌ره‌کته‌ عاله‌مێکی تر
؟

 

مامۆستا هێمن


برای عضویت در خبرنامه این وبلاگ نام کاربری خود در سیستم بلاگ اسکای را وارد کنید
نام کاربری
 
تعداد بازدیدکنندگان : 25637


Powered by BlogSky.com

عناوین آخرین یادداشت ها