هه‌رکاتێ ده‌که‌ومه‌بیری ئاواتی ڕۆژانی جوانـی
بۆ ساڕێژی زامه‌کانم به ته‌نیا دێمه سه‌ر کانی
زووخاوی دڵ هه‌ڵده‌ڕێژم بۆ ورده شه‌پۆله‌کانـــــــــی
ئه‌و به‌سته‌یه‌ی بۆ ده‌خوێنم به لاوک یا به گۆرانی
کــانی، کــانی
تۆ جێ ژوانی په‌رێکانی
تۆ ئاوێنه‌ی ئاسمانــــــــی
خوێنی جه‌رگی چیا سه‌خت و به‌رزه‌کانی
خۆزگه ئه‌وه‌ی من ده‌یزانم ، تۆش بیزانـی
کــانی، کـــانی
تۆ ئه‌سرینی هه‌وره‌کانی
ده‌زانی بۆ خۆشم ده‌وێی؟
شاعیر کوژێک وه‌ک تۆ ده‌چێ چاوه‌کانـی
ده‌زانی بۆ زۆر دێمه لات؟
چون له لای تۆ به جێ ماون جێ پێکانی
کــانی، کــانی
تۆ شاهیدی پشکووتنی ئه‌وینێکی ئاسمانی
قاتڵی من له تۆی دا شوشت په‌نجه‌کانـــی
خوێنی دڵم تکاوه نـــــێو ئاوی کانــــــــــــــــی
به ده‌م بزه‌ی ئه‌وینه‌وه ده‌مردم و نه‌مده‌زانی.
هونراوه : ناسری ئاقابرا |