PNA_ دوێنێ نه‌تالیا گلبۆڤا شاجوانی که‌نه‌دا، له شاری (بانکۆک)ی پایته‌ختی تایلاند به شاجوانی جیهان،هه‌ڵبژێردرا .
نه‌تالیا ته‌مه‌نی (23) ساڵه و له روسیا له دایک بووه ، به‌ڵام له ته‌مه‌نی منداڵییه‌وه ئه‌و وڵاته‌ی به‌جێ هێشتووه و ئێستا له شاری تۆرنتۆی که‌نه‌دایه و ده‌روونناسه .
شاجوانی نێوبراو توانی له شاجوانی پۆرتهریکی به‌رێته‌وه و له دوای ئه‌وانیش شاجوانی وڵاتانی مه‌کسیک و کۆماری دۆمه‌نیک و ڤه‌نزوئێلا هات.
شایانی باسه زیاتر له بلیۆنێک که‌س به ته‌لڤزیۆن ته‌ماشای ئه‌م ئاهه‌نگه‌یان کرد.