کوردستان هه‌میشه شوێنی دڵخوازی خه‌یانه‌ت بووه له ده‌ستی ده‌سه‌ڵاته‌کانی تردا. هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه له‌و کاته‌وه ده‌وڵه‌تی ناڕه‌سمی سه‌ربه‌خۆی کوردستان وه‌ک هاوپه‌یمانی ڕهخنهههڵگری ئامریکا له ڕاده‌ی جیهانیدا پهرهیگرتووه، تووشی گۆڕان هاتووه. پێوه‌ندی ئیسراییل/ ئه‌مریکا له ساڵی 1975وه ئه‌و کات ئه‌مریکا خه‌یانه‌تی به کوردان کرد، له ڕاده‌یه‌کی به‌رفراواندا پهرهیگرتووه. کوردستانی ئیمڕۆ زۆر به‌هێزتره له سه‌ره‌تاکانی 1970 و گرێدراوی جیهانی ده‌ره‌وه‌یه و به‌هێزه و له حاڵی گه‌شه‌سه‌ندندایه.
ئیسراییل له ساڵی 1975دا وڵاتێکی هه‌ژاری کشتوکاڵی بوو به هه‌بوونی پێوه‌ندییه‌کی نێونه‌ته‌وه‌یی سنووردار. ئه‌وه‌ش له‌و کاته‌وه ئیسراییل بووه‌ته یه‌کێک له نه‌ته‌وه هه‌ره سه‌نعه‌تییه پێشکه‌وتووه‌کان، تووشی گۆڕان هاتووه. ئیسراییل له قۆناخی ساڵه‌کانی 91-1975دا له بواری نێونه‌ته‌وه‌ییه‌وه زۆر لاواز بوو، ئه‌و کات که سیاسه‌تی کورد له‌سه‌ر نه‌خشه مه‌حو بۆوه. له کۆتایی پێهاتنی تهریکمانهوهی جوگرافیای کوردستان له ڕێگه‌ی ئازادی عێراق و پرۆسه‌ی دیموکراتیککردنی ئه‌و وڵاته، دۆخی ژیئۆپلیتیکی کوردستانی به‌هێزکردووه.
کوردستان ئه‌ستونده‌گی سیاسه‌تی جیهانی ئه‌مریکایه بۆ دیموکراتیزه‌کردن. ئه‌و هاوپه‌یمانه کلیلییه له هاوپه‌یمانه‌کانی سوننه‌تی ئه‌مریکا یهکبڕیارتر بووه. به‌هێزبوون و لاوازی کوردستان ئاوێنه‌ی ئه‌مریکا و ئیسراییل له وردترین شێوه له ناوچه‌که‌دایه. سه‌رکه‌وتنی کوردستان سه‌رکه‌وتنی ئه‌مریکا و ئیسراییلیشه، و به‌هێزبوونی یه‌کێک له‌وان کاری پۆزیتیڤ ده‌کاته سه‌ر ئه‌وی تر. کوردستان ئیمڕۆ له به‌رامبه‌ر زۆر مه‌ترسی مه‌زندایه. مه‌سه‌له‌یه‌کی کلیلی ئه‌وه‌یه که کوردستان به ئه‌ندازه‌ی پێویست چه‌کدار نییه که ڕووبه‌ڕووی مه‌ترسی ده‌ستدرێژی نیزامی ئێران و تورکیا بێته‌وه. ئه‌مریکا خاوه‌ن مێژوویه‌کی دوورودرێژ و سه‌رکه‌وتوویه له دروستکردنی ئه‌رته‌شی نه‌ته‌وه‌کانی ئازادی هاوپه‌یمان. به‌هێزکردنی کوردستان له بواری نیزامییه‌وه ڕێگه‌یه‌کی له‌ڕاده‌به‌ده‌ر هه‌رزانه بۆ بهررزکردنهوه هه‌ده‌فی ئه‌مریکا له ناوچه‌که‌دا و باشترکردنی ته‌رازووی هێزه‌کان.
ده‌وڵه‌تی کوردستان نیازی به ئه‌رته‌شێکی مۆدێرن هه‌یه که خاوه‌ن چه‌کی نوێ و پێشکه‌وتوو بێ. کوردستان به‌رامبه‌ر به هێرشی شیمیایی ئێران بۆ پارێزگاریکردن له خۆ نیازی به یارمه‌تی هه‌یه و به توندی پیویستی به هێزی هه‌وایی هه‌یه. حکومه‌تی کوردستان پێویستییه‌تی به‌و مه‌سه‌له ئه‌وله‌ویه‌ت بدا و توانایی نیزامیش هاوپه‌یمانانی باش، خۆڕاگر و به‌هێزتر ده‌کا. ئه‌مریکا، ئیسراییل، ئه‌وروپا و وڵاتانی دیکه ده‌بێ دان به پۆتانسیاڵی گرینگی ئابووریدا بێنن بۆ فرۆشتنی چه‌کی پێشکه‌وتوو به کوردستان و سوودی ژیۆستراتیژکی ئه‌وه‌ی قه‌ره‌بوو ده‌کاته‌وه.
کوردستان ناوه‌ندی بوومه‌له‌رزه‌ی شۆڕشی جیهانی دیموکراسییه. ئه‌وه گرینگه که کوردستان خاوه‌ن چه‌کی شایسته بێ به شێوه‌یه‌ک که بتوانی له بارودۆخی ئه‌گه‌ری هێرشدا به‌رگری له خۆی بکا. ئه‌وه ده‌بێته هۆی به‌هێزبوونی ئه‌مریکا چونکو دۆخی به‌هێزی نیزامی کوردستان باری نیزامی ئه‌مریکا له زه‌مانی شه‌ڕ و ئاشتیدا به‌هێزتر ده‌کا. یارمه‌تیکردن له‌پێناوی په‌ره‌پێدانی به‌په‌له‌ی دیموکراسی ده‌بێ ئه‌وله‌ویه‌تێکی پێویست بێ بۆ ئه‌مریکا و یه‌کێتی ئه‌وروپا. به‌هێزبوونی نیزامیی کوردستان و هه‌نگاوهه‌ڵێنان بۆ ئازادی، کلیلی ئه‌و فاکتۆرانهیه که کارتێکه‌ری گه‌وره‌ی له‌سه‌ر توانایی گه‌یشتن به‌و هه‌ده‌فانه ده‌بێ که ده‌زگای ئیداری ئه‌مریکا بۆخۆی دیاری کردووه.
کوردستان پێویستی به‌وه‌یه که پتر له باری نیزامییه‌وه له‌سه‌ر پێی خۆی بێ و ئه‌وه‌ش هێزی به‌رگری کوردستان به‌ره‌وپێش ده‌با و به ئه‌مریکای گرێده‌دا. بارودۆخی ناوچه‌یی ئیسراییلیش به بوونی کوردستانێکی خاوه‌ن ئه‌رته‌شی به‌هێز، زۆر به‌هێزتر ده‌بێ و ئه‌وه‌ش به نۆره‌ی خۆی ئاسۆی ئاشتی نێوان عه‌رب/ ئیسراییل ڕوونتر ده‌کا.

سه‌رچاوه: دیمانه