دوابه‌دوای ئه‌وه‌ی حزب و لایه‌نه سیاسییه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماری ئێرانیان ته‌حریم کرد، خه‌ڵکی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به رێژه‌یه‌کی زۆر که‌م به‌شداریان له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماری ئێران‌دا کرد . به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی به‌په‌یامنێر گه‌یشتوون، قایمقامی پیرانشار رایگه‌یاند، ته‌نیا 21% خه‌ڵکی ئه‌و شاره ده‌نگیان داوه . به‌پێی راگه‌یاندنه‌که‌ی قایمقامیی پیرانشار که ئه‌مڕۆ واتا رۆژێک پاش کۆتایی هه‌ڵبژاردن بڵاو بۆته‌وه، کۆی ئه‌و ده‌نگانه‌ی خراونه‌ته سندووقه‌کانه‌وه، 14637 ده‌نگ بووه . به گوته‌ی به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌کانی قایمقامیه‌تی پیرانشار، له‌و شاره‌دا به گونده‌کانی دهورووبهریشیهوه نزیکه‌ی 70 هه‌زار که‌س مافی ده‌نگدانیان هه‌یه، به‌و پێیه ته‌نیا 21% خه‌ڵک به‌شدارییان له هه‌ڵبژاردندا کردووه . شایه‌نی باسه خه‌ڵکی پیرانشار پێیان وایه رێژه‌ی ده‌نگدان ناگاته 15%یش، چونکه له گونده‌کانی به‌ری پیرانان، لاجان و به‌ری مامه‌شان، ئه‌وه‌ی خوازیاری ده‌نگدانیش بوو، له ترسی لاوه‌کان نه‌یانده‌وێرا ده‌نگ بده‌ن، له ناو شاریشدا ته‌نیا رێژه‌یه‌کی که‌م له مووچه‌خۆرانی حکومه‌ت ده‌نگیان دا .
هه‌روه‌ها به گوێره‌ی هه‌واڵێکی دیکه له شاری شنۆ، قایمقامیه‌تی ئه‌و شاره، بۆ شاری شنۆ و ده‌ورووبه‌ری 30 سندووق و بۆ شارۆچکه‌ی نه‌ڵۆس و گونده‌کانی ده‌وروبه‌ری 14 سندووق ده‌ستنیشان کرابوو . به گوێره‌ی راپۆرتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌ڵبژاردن، له کۆی 14 سندووقه‌که‌ی نه‌ڵۆس 907 ده‌نگ و له کۆی 30 سندووقه‌که‌ی شاری شنۆ ته‌نیا 6150 ده‌نگ دراوه که ده‌کاته 7057 ده‌نگ و له‌و ژماره‌یه‌ش 1700 ده‌نگ پووچه‌ڵ بووه، واتا ده‌نگه‌کان نه‌دراون به کاندیده‌کان به‌ڵکو دراون به که‌سایه‌تییه نه‌یاره‌کانی حکومه‌ت . شایه‌نی باسه 3500 که‌سیش له‌و ده‌نگده‌رانه هێزه‌کانی سوپای پاسداران، به‌سیج و هێزی ئینتیزامی بوونه که ئه‌وان خه‌ڵکی ناوچه‌که نین و ته‌نیا 3357 ده‌نگ له لایه‌ن خه‌ڵکی ناوچه‌که‌وه خراوه‌ته سندووقه‌کانه‌وه . به‌پێی ئاماری ره‌سمی 38500 که‌س له شاری شنۆ و ده‌وروبه‌ری مافی ده‌نگدانیان هه‌یه . ژماره‌ی ده‌نگی دراوی گونده‌کانی ده‌وروبه‌ری شنۆ به‌م شێوه‌یه راگه‌یه‌ندراوه: دێشهمسی گه‌وره و چووکه: 3 ده‌نگ چه‌شمه‌گۆل: 3 ده‌نگ کانییه ره‌ش : 1 ده‌نگ باڵاگیر: 2 ده‌نگ میراوێ: 1 ده‌نگ چواربۆت: 12 ده‌نگ کۆنه‌قه‌ڵا : 0 ده‌نگ هێیه: 8 ده‌نگ باخاڵاوێ: 8 ده‌نگ نه‌رزیوێ: 1 ده‌نگ هه‌روه‌ها به گوێره‌ی هه‌واڵی سایتی هه‌واڵنێری رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، له شاری سنه به رێژه‌یه‌کی زۆر که‌م خه‌ڵک ده‌نگیان داوه، له شاری مه‌ریوان له هه‌ر یه‌ک له سندووقه‌کاندا، که‌متر له 10 ده‌نگیان تێدا بووه و له شاری جوانڕۆش ژماره‌ی ده‌نگی هیچ یه‌ک له سندووقه‌کان نه‌گه‌یشتۆته 200 ده‌نگ و رێژه‌ی به‌شداری ئه‌و شاره که‌متر له 10% بووه . هه‌ر له‌م باره‌یه‌وه و به‌پێی هه‌واڵێک که له شاری مه‌هاباده‌وه به په‌یامنێر گه‌یشتووه: کۆمه‌ڵێک له لاوانی شاری مه‌هاباد یه‌کێک له سندووقه‌کانی ده‌نگدانیان رفاندووه و ئاگریان تێبه‌ر داوه . |