زارا حه‌یران
پێشه‌کی:" زارا قداره" ناسراو به " زارا حه‌یران" ته‌مه‌نێکه له شاری شنۆیه حه‌یرانه. "حه‌یران" هه‌ر له کۆنه‌وه تێکه‌ڵاوی داب و نه‌ریتی نه‌ته‌وه‌که‌ی بووه. حه‌یران له نێو کچه جوانه‌کان، کوڕه گه‌نجه‌کان و به‌ساڵاچووه‌کانی شنۆ و ده‌ورو به‌ردا، گه‌لێ خۆشه‌ویست و به ناوبانگه.
زارا حه‌یران نزیک به چل ساڵه، به‌ربووکیی پیشه‌یه‌تی. حه‌یرانیان بۆیه خۆشده‌وێ، به زمانێکی گه‌لێک ئاشکرا، ڕووت و ڕه‌وان، وه‌کوو زمانی شێخه‌که‌ی تاڵه‌بان ده‌دوێ. ئه‌و "بابان وێرانه" له گیروگرفتی ئاڵۆزی کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه بگره تا ده‌گاته سێکس و ئامۆژگارییه‌کانی تر، ده‌په‌یڤێ و چ بوێرانه‌ش.
له لایه‌کی تره‌وه بۆیه به ناوبانگه، چوونکه تاقانه‌یه. مامۆستایی و لێوه‌شاوه‌یی له ئیش و کاری به‌ربووکیدا، حه‌یرانی له ناوچه‌ی شنۆ و سنووره‌کانی سه‌ر به ده‌شتی مه‌رگه‌وه‌ڕ، لاجان و سندووسدا کردۆته تاقانه.
تۆ بڵێی که‌سێ هه‌بێ له‌وێندرێ، نه‌که‌وتبێته به‌ر لاتاوی حه‌یران و به ده‌یان جار "بابان کڵۆڵ نه‌بووبێ، سه‌ری به‌تاشین و که‌پۆی به‌بڕین نه‌چووبێ، قڕانی له منداڵان نه‌که‌وتبێ و ماڵی وێران نه‌بووبێ"؟
زارا ژنێکی مه‌کته‌ب نه‌دیده و نه‌خوێنده‌واره، به‌ڵام له قوتابخانه‌ی کۆمه‌ڵگادا گه‌لێک ده‌رسان فێر بووه و کۆڵێک ئه‌زموونیشی که‌ڵه‌که کردووه. کاتێک باسی ئیش و کاری به‌ربووکی و زه‌ماوه‌ند ده‌کا، به شێوه‌ی خۆی ڕابردوو و ئێستا لێک جیا ده‌کاته‌وه، به ته‌رازوی به‌ربووکانه‌ی هه‌ڵیانده‌سه‌نگێنێ و جاروباریش ئاکامی دڵخوازی خۆی لێ هه‌ڵدێنجێ.
کاتێک به‌ربووکیی و داب و نه‌ریتی زه‌ماوه‌ند به شێوه‌ی کلاسیکی خۆی، له ڕه‌وتی ئاڵوگۆڕی زه‌ماندا جێی پێی له‌ق ده‌کرێ و له ناو خه‌ڵکدا باوی نامێنێ، حه‌یران به گژ خه‌ڵک و زه‌ماندا ده‌چێ و خۆی له پاڵ ڕابردوودا ده‌دۆزێته‌وه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به وشیاریی هه‌ست پێده‌کا که "ته‌لێفوون و کتێب" ته‌نگیان به به‌ربووکی و حه‌یران هه‌ڵچنیوه و ئیدی ڕمێنی جارانی نه‌ماوه و تا دێ به‌ره‌و په‌راوێزی کۆمه‌ڵگا ده‌خزێت، بۆیه به توندی هێرش ده‌باته سه‌ر سه‌رده‌می نوێ و که‌ره‌سه‌کانی. ڕێک وه‌کوو جارانی سه‌رکێشێی، که به گژ ڕابردوو و داب و ڕێوشوێنی به هێز و گیان سه‌ختی کۆمه‌ڵگادا ده‌چوو که ده‌یانویست که‌وی که‌ن. به‌ڵام ئه‌و به‌ڕوویاندا ده‌ته‌قییه‌وه و له‌سه‌ر غه‌درێک که مێرده‌که‌ی لێی کردبوو، "ده‌یداته به‌ر شه‌ق و خۆێ پێ به ته‌ڵاقدان ده‌دا."
له‌وانه‌یه ئه‌و ئازایه‌تییه‌ی حه‌یران له سه‌رده‌می خۆی و به‌شێوه‌ی خۆی بێ وێنه، یان که‌م وێنه بووبێت. به‌گژ کۆمه‌ڵگای پیاواندا چوون له سه‌رده‌می "حه‌یران"دا ته‌نیا له توانای ژنانی هه‌ڵبژارده‌ی ده‌گمه‌نی ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا بووه که بێگومان زارا حه‌یران یه‌کێک له‌وان بووه.
زارا حه‌یران، ڕازێکی سه‌رگه‌ردانه. له‌و وتووێژه‌دا که به ڕێگای ته‌لێفوون، نامه و شریتی ڤیدیۆییه‌وه کراوه، ئه‌و" بابان وێرانه" له خه‌مه‌کانی ده‌دوێ و په‌رده له‌سه‌ر هه‌ندێ بابه‌تی بڤ لاده‌دا.
دریژه‌ی بابه‌ت ...
بواری دڵ
دڵم،
ڕچه‌یه‌کم بۆ ده‌شکێنێ
که ناوێرم خۆی لێده‌م،
ڕێگه‌ی ماڵێک ده‌گرێته به‌ر
که ناوێرم له ده‌رکه‌ی ده‌م،
ئه‌وینێکم پێده‌ناسێنێ
له ڕووم هه‌ڵنایه بیدوێنم،
له ئاوێک ده‌دا
بواری په‌ڕینه‌وه‌م نادا.
ده‌ڵێی دڵم
له سینه‌مدا هه‌ڵناکا!
دڵه!
هێدی به‌و لێم هه‌ڵمه‌بڕه!
به له‌ز مه‌ڕۆ، سه‌ر هه‌ڵمه‌گره!
مژی غه‌ریبیی خه‌سته
به هه‌ناسه‌ی تۆ نه‌بێ ناڕه‌وێ
له‌و هه‌واره سارد و سڕه جێم مه‌هێڵه!
بمبووره که تووشی نه‌هاتییم کردی
به‌داخه‌وه‌م که ئامانجت نه‌هاته دی
به‌ڵام گیانه!
دوا هه‌واری منیش کوردستانه
نه من به بێ تۆ لێره هه‌ڵده‌که‌م
نه تۆ به بێ من له‌وێ هه‌ڵده‌که‌ی.
که‌متر له 20% خه‌ڵکی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌شداریان له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماری ئێران‌دا کرد | |
| |
دوابه‌دوای ئه‌وه‌ی حزب و لایه‌نه سیاسییه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماری ئێرانیان ته‌حریم کرد، خه‌ڵکی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به رێژه‌یه‌کی زۆر که‌م به‌شداریان له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماری ئێران‌دا کرد . به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی به‌په‌یامنێر گه‌یشتوون، قایمقامی پیرانشار رایگه‌یاند، ته‌نیا 21% خه‌ڵکی ئه‌و شاره ده‌نگیان داوه . به‌پێی راگه‌یاندنه‌که‌ی قایمقامیی پیرانشار که ئه‌مڕۆ واتا رۆژێک پاش کۆتایی هه‌ڵبژاردن بڵاو بۆته‌وه، کۆی ئه‌و ده‌نگانه‌ی خراونه‌ته سندووقه‌کانه‌وه، 14637 ده‌نگ بووه . به گوته‌ی به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌کانی قایمقامیه‌تی پیرانشار، له‌و شاره‌دا به گونده‌کانی ده‌ورووبه‌ریشیه‌وه نزیکه‌ی 70 هه‌زار که‌س مافی ده‌نگدانیان هه‌یه، به‌و پێیه ته‌نیا 21% خه‌ڵک به‌شدارییان له هه‌ڵبژاردندا کردووه . شایه‌نی باسه خه‌ڵکی پیرانشار پێیان وایه رێژه‌ی ده‌نگدان ناگاته 15%یش، چونکه له گونده‌کانی به‌ری پیرانان، لاجان و به‌ری مامه‌شان، ئه‌وه‌ی خوازیاری ده‌نگدانیش بوو، له ترسی لاوه‌کان نه‌یانده‌وێرا ده‌نگ بده‌ن، له ناو شاریشدا ته‌نیا رێژه‌یه‌کی که‌م له مووچه‌خۆرانی حکومه‌ت ده‌نگیان دا . هه‌روه‌ها به گوێره‌ی هه‌واڵێکی دیکه له شاری شنۆ، قایمقامیه‌تی ئه‌و شاره، بۆ شاری شنۆ و ده‌ورووبه‌ری 30 سندووق و بۆ شارۆچکه‌ی نه‌ڵۆس و گونده‌کانی ده‌وروبه‌ری 14 سندووق ده‌ستنیشان کرابوو . به گوێره‌ی راپۆرتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌ڵبژاردن، له کۆی 14 سندووقه‌که‌ی نه‌ڵۆس 907 ده‌نگ و له کۆی 30 سندووقه‌که‌ی شاری شنۆ ته‌نیا 6150 ده‌نگ دراوه که ده‌کاته 7057 ده‌نگ و له‌و ژماره‌یه‌ش 1700 ده‌نگ پووچه‌ڵ بووه، واتا ده‌نگه‌کان نه‌دراون به کاندیده‌کان به‌ڵکو دراون به که‌سایه‌تییه نه‌یاره‌کانی حکومه‌ت . شایه‌نی باسه 3500 که‌سیش له‌و ده‌نگده‌رانه هێزه‌کانی سوپای پاسداران، به‌سیج و هێزی ئینتیزامی بوونه که ئه‌وان خه‌ڵکی ناوچه‌که نین و ته‌نیا 3357 ده‌نگ له لایه‌ن خه‌ڵکی ناوچه‌که‌وه خراوه‌ته سندووقه‌کانه‌وه . به‌پێی ئاماری ره‌سمی 38500 که‌س له شاری شنۆ و ده‌وروبه‌ری مافی ده‌نگدانیان هه‌یه . ژماره‌ی ده‌نگی دراوی گونده‌کانی ده‌وروبه‌ری شنۆ به‌م شێوه‌یه راگه‌یه‌ندراوه: دێشه‌مسی گه‌وره و چووکه: 3 ده‌نگ چه‌شمه‌گۆل: 3 ده‌نگ کانییه ره‌ش : 1 ده‌نگ باڵاگیر: 2 ده‌نگ میراوێ: 1 ده‌نگ چواربۆت: 12 ده‌نگ کۆنه‌قه‌ڵا : 0 ده‌نگ هێیه: 8 ده‌نگ باخاڵاوێ: 8 ده‌نگ نه‌رزیوێ: 1 ده‌نگ هه‌روه‌ها به گوێره‌ی هه‌واڵی سایتی هه‌واڵنێری رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، له شاری سنه به رێژه‌یه‌کی زۆر که‌م خه‌ڵک ده‌نگیان داوه، له شاری مه‌ریوان له هه‌ر یه‌ک له سندووقه‌کاندا، که‌متر له 10 ده‌نگیان تێدا بووه و له شاری جوانڕۆش ژماره‌ی ده‌نگی هیچ یه‌ک له سندووقه‌کان نه‌گه‌یشتۆته 200 ده‌نگ و رێژه‌ی به‌شداری ئه‌و شاره که‌متر له 10% بووه . هه‌ر له‌م باره‌یه‌وه و به‌پێی هه‌واڵێک که له شاری مه‌هاباده‌وه به په‌یامنێر گه‌یشتووه: کۆمه‌ڵێک له لاوانی شاری مه‌هاباد یه‌کێک له سندووقه‌کانی ده‌نگدانیان رفاندووه و ئاگریان تێبه‌ر داوه . |